کارۆموگنەکاری · فیزیا · پۆلی ١٢

کارەبای پەیدابوو لە موگناتیسەوە

لێشاوی موگناتیسی ببینە، ئاراستەکە بە یاسای لێنز دیاری بکە و بڕی پاڵێهێزی کارەبای موگنەکار بژمێرە.

٦ قۆناغ نزیکەی ١٥ خولەک کارلێککار
بەستراوەتەوە بە کتێبی فەرمی فیزیای پۆلی ١٢، بەشی ٦، لاپەڕە چاپکراوەکانی ١٥٢–١٦١. ڕاهێنانەکان نوێن و بە شێوازی پرسیارە وەزارییەکان دروست کراون.
سەرچاوە و سنوور

ئەم مۆدیولە لە کوێوە هاتووە؟

ناوەڕۆکی بنەڕەتی لە کتێبی فەرمیی فیزیای پۆلی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨، بەشی شەشەم، لاپەڕە چاپکراوەکانی ١٥٢ تا ١٦١ وەرگیراوە.

شێوازی هەڵسەنگاندن بە پرسیارەکانی فیزیای ساڵانی ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦ پشکنراوەتەوە. هەموو پرسیارەکانی ناو مۆدیولەکە نوێ و دروستکراوی پۆلی ٢١ن؛ کۆپیی پرسیاری تاقیکردنەوە نین.

ئەم مۆدیولە تەنها گۆڕانی لێشاو، یاسای لێنز و فارادای و پاڵێهێزی تووڵەی جووڵاو دەگرێتەوە.